لاهور شێخ جەنگی چۆن باسی کۆبوونەوەکه‌ی ئه‌مڕۆی یەکێتی و مەسرور بارزانی دەکات

لاهور شێخ جەنگی چۆن باسی کۆبوونەوەکه‌ی ئه‌مڕۆی یەکێتی و مەسرور بارزانی دەکات
مەوداپرێس-

دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، لاهور شێخ جه‌نگی باس له کۆبوونەوەکە دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لاهور شێخ جه‌نگی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی "خۆشحاڵبووم له‌ سلێمانی پێشوازیم له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان، هیوادارم له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌، گفتوگۆكان به‌رهه‌مدار بن".

لاهور شێخ جه‌نگی، یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامی شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2019 له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

PM:06:44:17/06/2019