میسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار چی به‌ یانه‌که‌ی ووتوه‌

میسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار چی به‌ یانه‌که‌ی ووتوه‌
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کانی ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ لیونیل میسی په‌یامی خۆی به‌ یانه‌که‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسلڤای به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان .

رۆژنامه‌ی ئیلموندو ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو : که‌ میسی په‌یوه‌ندی به‌ بارتومیوی سه‌رۆکی یانه‌که‌ کردوه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار لێ کردوه‌ .

نیمار له‌ساڵی 2017 وه‌ به‌بڕی 222 ملیون یورو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ کرد ، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ به‌ کاتی ناخۆشدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و نه‌یتوانیه‌وه‌ حه‌زو خه‌ونه‌کانی به‌ده‌ست بهێنێت .

رۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراکردوه‌ : که‌ میسی پێی وایه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ لویس سوارێزی هاوڕێی زۆر دڵخۆش ده‌بن و ده‌توانن هێڵێکی هێرشبه‌ری به‌هێز وه‌کو ڕابردوو دروست بکه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌شی درکاندوه‌ : که‌ لیونیل میسی له‌سه‌ر هاتنی گریزمان بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ یانه‌که‌ی ووتوه‌ که‌ دڵخۆش نین به‌یاری کردنی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .



AM:10:04:19/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌