زیدان شوێنگره‌وه‌ی کاسمیروی ده‌ست نیشانکرد

زیدان شوێنگره‌وه‌ی کاسمیروی ده‌ست نیشانکرد
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

رۆژنامه‌کانی ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی شوێنگره‌وه‌ی کاسمیروی ده‌ست نیشانکرد .

پێگه‌ی دیفنسا سنترالی ئیسپانی ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ پێده‌چێت کاسمیرو له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بڕوات و نزیکترین یانه‌ش بۆ ئه‌و یاریزانه‌ پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسیه‌ .

هه‌مان پێگه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو : که‌ زیدان ده‌یه‌وێت تانجی ندومبیلی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی لیونی فه‌ڕه‌نسی بۆ شوێنی کاسمیرو بگوازێته‌وه‌ .

زیدان پێی وایه‌ ندومبیلی له‌ کریستیان ئیریکسونی یانه‌ی توتنهام باشتره‌ و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌که‌شی پاره‌یه‌کی که‌متری تێ ده‌چێت .



AM:10:19:19/06/2019