گەرووی ھورمز، مەیدانی ململانێیکانی یەکلاکردنەوەی ئەمریکاو ئێران

گەرووی ھورمز، مەیدانی ململانێیکانی یەکلاکردنەوەی ئەمریکاو ئێران
مەوداپرێس- سەرکەوت کەریم

گەرووی ھورمز گرنگترین و قەرباڵغترین رێڕەوی ھەناردەکردنی نەوتە بۆ بازارەکانی جیھان، و ھەروەھا بە شادەماری گواستنەوەی نەوتی جیھان دادەنرێت.

 ئەم گوزەرە رێرەوێکی ئاوی ستراتیژیە و وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوتی کەنداو بە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکادەبەستێتەوە، ئێران ماوەی دە ساڵە وەک ھەڕەشە لە دژی ئەمریکا و کەنداو بەکاری دەھێنێت واتە ئەم رێڕەوە ئاویە بەبەردەوامی لەناو جەرگەی کێشە و ئالۆزیەکانی ناوچەکەدابووە.

لەڕوی جوگرافییەوە، ئێران لەبەشی باکوری گەروەکەدایە و کۆنترۆلی بەشەکەی لەدەستە و عومان بەشی باشوری گەروەکەیەو پانتای گەرووەکە دەگاتە ٥٠ کیلۆمەتر و لە رێڕەوی کەشتیەکان تەسکترین خاڵی ٣ کیلۆمەترە و قوڵییەکەی ٦٠ مەترە. 

رۆژانە لە نێوان ٢٥ تا ٣٥ کەشتی نەوت ھەڵگر ھاتوچۆی لێوەدەکەن بە جۆرێک نزیکەی ٪‏٤٠ نەوتی جیھان لەو گەروەوە دەگوازرێتەوە بۆ بازاڕەکانی جیھان، کە پێک دێت لە نەوتی ئێران، قەتەر، عێراق، سعودیە و ئیمارات.

بەرپرسانی ئێران ھۆشیاری ئەوەدەدەن ئەگەر ئەمریکا رێگەبە ئێران نەدات گەرووی ھورمز بۆ گواستنەوەی نەوتەکەی بەکاربھێنێت ئەوا گەرووەکە بەروی ھاتووچۆی کەشتیوانی دادەخەن، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئەمریکا ھۆشیاری ئەوەدەدەن کە داخستنی ئەو گەروە کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە و مایەی قبولکردن نابێت.

لە رووی ئابوریەوە چی روودەدات ئەگەر ئەم گەروە دابخرێت؟

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بەشێوەیەکی گشتی بەندە بە ئاستی خواست واتە (داواکاری Demand ) لە لایەک و رێژەی خستنەڕوو واتە (Supply ئامادەی) لەلایەکی دیکەوە. 
یەکێک لە پرەنسیپە بنچینەییەکان لە بازرگانیدا بریتیەلەوەی کە ھەرکاتێک ئاستی Demand واتە خواست زۆر بێت، نرخ بەرزدەبێتەوە. و ھەروەھا لە ئەگەری زیادبوونی Supply نرخ دادەبەزێت.

لەئەگەری داخستنی ئەم گەرووە رێژەی نەوت لە بازارەکانی جیھان بەنزیکەی بۆ نیوە دادەبەزێت و ئاستی خواست لە بەرزبونەوەدا دەبێت ھەر بۆیەش بە داخستنی ئەو گەروە بۆماوەی یەک مانگ، نرخی نەوت دەگاتە نزیکەی دوو ئەوەندەی نرخە ئاساییەکەی ئێستای واتە ئەگەر ٧٠$ بێت لە کاتی داخستنی دەبێتە زیاتر لە ١٣٠$ . کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە وڵاتانی ھەناردەکاری کەنداو دەگەیەنێت و ئەوروپا و ئەمریکاش زیاندمەندی سەرەکی دەبن. 

گەورەترین ئەو روداوانەی لەم گەرووە رویداوە لە رابردوودا.
- لە نێوان سالانی ١٩٨٠-١٩٨٨ جەنگی ئێران-عێراق ھەردوو وڵات پەلاماری کەشتیە نەوتێکانی یەکتریان دەدا، کە بە جەنگی تەنکەر ناسرابوو.
- لە جولای ١٩٨٨ کەشتی جەنگی ڤێنسێنس فرۆکەیەکی گەشتیاری ئێرانی خستەخوارەوە و ٢٩٠ سەرنشین مردن. ئەوکات واشنگتۆن وای بڵاوکردەوە کە تەنھا روداوێک بووە بەلام تاران بە ھێرشێکی ئەنقەستی دانا.

- لە سەرەتاکانی ٢٠٠٨ ئەمریکا وای بلاوکردەوە کە فرۆکەکانی ئێران مەترسیان بۆ ٣ کەشتی جەنگی ئەمریکا دروست کردوە لە گەرووەکەدا

- لە مانگی ٧ ی ٢٠١٠ کەشتی نەوت ھەڵگری M Star ی یابانی ھێرشی کرایەسەر لە گەروەکادا لە لایەن گروپێک کە ناوی خۆیان نابوو (ھێزی عبداللە عەزام) کە پەیوەندیان بە رێکخراوی قاعیدە ھەبوو.
- لە مانگی ١ی ٢٠١٢ ئێران ھەرەشەی داخستنی گەرووی ھورمزی کرد وەک تۆڵەکردنەوەیەک بۆ سزاکانی ئەوکاتی ئەمریکا و ئەوروپا کە بازاری نەوتی ئێرانیان کردبوویە ئامانج بۆ وەستاندنی پرۆگرامە ناوەکییەکەی

- لە مانگی ٥ ی٢٠١٥ کەشتی جەنگی ئێران ئابڵوقەی کەشتیەکی نەوت ھەلگری سەنگافورایان داو دواتر تێکیان شکاند.

- لە جولای ٢٠١٨  حەسەن رۆحانی رایگەیاند ئێران دەتوانێت بازرگانی نەوت لە گەرووەکەدا تێکبدات وەک وەڵامێک بۆ سزاکانی ئەمریکا.

- لە مانگی ٥ ی ٢٠١٩ چوار بارھەلگر کە دوو دانەیان نەوت ھەلگری سعودیە بوون لە کەنارەکانی ئیمارات ھێرشیان کرایەسەر و تێکشکێندران.


PM:05:13:19/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌