به‌ڤیدیۆ، ساتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌که‌ی‌ ئه‌مریکا

به‌ڤیدیۆ، ساتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه بێ فرۆکه‌وانه‌که‌ی‌ ئه‌مریکا
مه‌وداپرێس-

رۆژی سێشه‌ممە 18ی حوزه‌یرانی 2019 فڕۆکەیەکی ئەمەریکی لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە و تا دێتیش کاردانەوەکان زیاتر دەبن.

ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە و ئەوانیش کاردانەوەیان هەبووە، بەڵام واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی، فڕۆکەکە لە دەرەوەی سنووری ئێران خراوەتە خوارەوە.

خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە، نێوانی واشنتن و تارانی خراپترکردووە و لە نوێترین هەڵوێستیدا، سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئێران باجی ئەم کارەی بە سەختی دەدات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڤیدیۆی ساتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆکه‌ بێ فرۆکه‌وانه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌.


PM:03:15:21/06/2019