کۆمپانیای هواوی زیانی ئابووری گه‌وره‌ی به‌رکه‌تووه‌

کۆمپانیای هواوی زیانی ئابووری گه‌وره‌ی به‌رکه‌تووه‌
مه‌وداپرێس-

کۆمپانیای هواوی ئاشکرای دەکات کە چاوەڕوان دەکەن لە داهاتوودا زیانی ئابوری گەورە بەرکۆمپانیاکە بکەوێت.

رین شنگفی، دامەزرێنەری کۆمپانیای هواوی ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند بەهۆی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی مۆبایلی هواوی لە ئەمریکا چاوەڕوان دەکەن لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکەیان زیانی 30 ملیار دۆلاری پێبگات.

ئاماژەی بەوە کردووە کە زیانەکان کاتین و لە داهاتوودا کۆمپانیاکەیان گەورەتر دەبێت .

لە مانگی مایسی ئەمساڵدا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حکومەتی چینی بە بڕیارێکی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، واشنتۆن کۆمپانیای هواوی خستە لیستی رەشەوەو مامەڵەی کۆمپانیا ئەمریکیەکانیشی لەگەڵ هواوی قەدەغەکرد.



PM:04:46:21/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌