ئه‌رژه‌نتین گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتای

ئه‌رژه‌نتین گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتای
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له‌ جه‌وله‌ی کۆتایدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و قه‌ته‌ر ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین توانی به‌ ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتای پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکا .

له‌تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌و له‌ خوله‌کی 4 دا مارتینیز توانی گۆڵی یه‌که‌م بۆ ئه‌رژه‌نتین تۆماربکات ئه‌و تایمه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایهات .

له‌ تایمی دووه‌مدا ئه‌رژه‌نتین توانی یارییه‌که‌ یه‌کلای بکاته‌وه‌و له‌ خوله‌کی 82 دا له‌ ڕێگه‌ی یاریزان ئه‌گوێرو گۆڵی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایهات .

له‌چاره‌کی کۆتای پاڵه‌وانێته‌یه‌که‌دا ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی فه‌نزویلا ده‌بێته‌ که‌ به‌ دووه‌می گروپی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتوه‌ و یارییه‌که‌ش له‌ ڕۆژی 28 ی مانگه‌ له‌ کات ژمێر 10:00 ی شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت .

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی کۆلۆمبیا توانی به‌ تاکه‌ گۆڵێکی یاریزان کوستاڤو کویلار له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای بباته‌وه‌و به‌کۆکردنه‌وه‌ی 9 خاڵ به‌یه‌که‌می گروپه‌که‌ی سه‌رکه‌وت .



AM:12:26:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌