جه‌یمس ڕودریگز له‌سه‌ر داهاتووی خۆی چی ووت

جه‌یمس ڕودریگز له‌سه‌ر داهاتووی خۆی چی ووت
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژراده‌ی کۆلۆمبیا له‌ پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکا به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بی وه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای تۆمارکرد و توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتای پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکا .

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌که‌ش جه‌یمس رودریگز له‌سه‌ر داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید قسه‌ی خۆی کرد .

جه‌یمس رودریگز : من له‌ ئێستادا ته‌رکیزم لای پاڵه‌وانێتی کوپا ئه‌مه‌ریکایه‌ و بۆیه‌ ناتوانم بڵێم په‌یوه‌ندی به‌کام یانه‌یه‌وه‌ ده‌که‌م .

جه‌یمس رودریگز : تا ئێستا گفتوگۆم له‌گه‌ڵ زیدانی ڕاهێنه‌ر نه‌کردوه‌ و داهاتووی خۆمم یه‌کلای نه‌کردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵی .

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ رۆژنامه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی خواستن رودریگز ببه‌نه‌ یانه‌که‌وه‌ ، به‌ڵام یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به‌یه‌کجاری بیان فرۆشێت .



AM:10:33:24/06/2019