مەسرور بارزانی وتی بەباوكم دەڵێم

مەسرور بارزانی وتی بەباوكم دەڵێم
مەوداپرێس-



دوێنێ یەكشەممە بەنهێنی و دوور لە چاوی میدیا سێ نوێنەری یەكێتی و مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لە شاری هەولێر كۆبوونەتەوە و وێستگە نیوزیش چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر بە ماڵپەڕی وێستگە نیوزی  راگەیاندووە"  لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی دواین قسەی خۆی بە مەسرور بارزانی رەگەیاندووە، كە پێش پێكهێنانی كابینەی نوێ پرسی كەركوك یەكلایی بكاتەوە.

سەرچاوەكەی یەكێتی لە هەولێر كە پێی باش نەبوو ناوی بهێندرێت ئاماژەی بەوەشكردووە "مەسرور بارزانی لەبەرامبەردا پێیوتوون لەگەڵ باوكم (مەسعود بارزانی) لەسەر ئەو پرسە قسە دەكەم، لە ئێستاشدا یەكێتی چاوەڕوانی وەڵامەكەی مەسعود بارزانییە".

راشیگەیاند: هەڵوێستی یەكێتی روونە كە دەیەوێت پرسی كەركوك پێش پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەكلایی ببێتەوە، ئەمەش وەك نیەت پاكییەك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان لە نێوان ئەوان و پارتیدا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە قۆناغەكانی كۆتاییدایەو ئەگەر پرسی كەركوك یەكلا نەكرێتەوە، رەنگە پێكهێنانی كابینەكە دوابكەوێت.



PM:03:05:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 11448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌