تویته‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ لاده‌بات

تویته‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ لاده‌بات
مه‌وداپرێس-

كۆمپانیای تویته‌ر به‌ بیانووی به‌كارنه‌هێنانی تایبه‌تمه‌ندی شوێنی جوگرافی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا لابرد .

كۆمپانیای تویته‌ر له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تایبه‌تمه‌ندی دیاریكردنی شوێنی جوگرافی له‌گه‌ڵ تویته‌كانیاندا به‌كارناهێنن.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ به‌ڵام له‌كاتی دانانی وێنه‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ هێشتا به‌رده‌سته‌، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌كاتی تویتكردندا شوێنی جوگرافیان ده‌ستنیشان بكه‌ن ده‌توان ئه‌پی ده‌ره‌كی تایبه‌ت به‌كاربهێنن. 


PM:06:48:24/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌