هه‌واڵێکی خۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌

هه‌واڵێکی خۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

سکرتێری یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی کار بڕیاری داوه‌ ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی له‌ لیژنه‌که‌ ده‌رچوون و مووچه‌کانیان وه‌ستاوه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌کانیان ده‌کرێته‌وه‌".

سامان حسێن سکرتێری یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "وه‌زاره‌تی کار بڕیاری داوه‌ ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی له‌ لیژنه‌که‌ ده‌رچوون و مووچه‌کانیان وه‌ستاوه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌ی ئه‌وانیش ده‌کرێته‌وه‌".

سامان حسێن وتیشی "قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی کردووه‌ وتویه‌تی کاروباری لیژنه‌ی که‌مئه‌ندامی به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ی له‌ لیژنه‌که‌ ده‌رچوون مووچه‌یان بۆ ئه‌به‌سرێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌کانی پێشوویان سکرتێری یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان باسی له‌وه‌کرد "ئه‌وه‌ گرفتێکه‌ تائێستا وه‌زاره‌تی کار خۆی لێ نه‌یاوه‌ و باسی نه‌کردووه‌ که‌ ئایا مووچه‌کانی پێشوویان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌، به‌ڵام حکومه‌ت قه‌رزاره‌ و ده‌بێت ئه‌و مووچه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌".

سامان حسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "چاوه‌ڕێی وه‌زیری نوێی وه‌زاره‌تی کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و چی بۆ که‌مئه‌ندامان ده‌کات و گرفته‌که‌نمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کات".‌


PM:03:16:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 23404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌