ئەمریكا بەیەكجاری توركیای بێ‌ ئومێد كرد

ئەمریكا بەیەكجاری توركیای بێ‌ ئومێد كرد
مەوداپرێس-


نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ناتۆ روونیكردەوە؛ توركیا بە تەواوی لە بەدەستهێنانی فڕۆكە جەنگییەكانی "ئێف-35" دوور دەخرێتەوە.


كای هیتچسۆن، نوێنەری ئەمریكا لە رێكخراوی ناتۆ  بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند"  كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی "ئێس-400" لەلایەن توركیاوە رووبەڕووی كێشەی گەورەی دەكاتەوە و لە سەرووی هەموویانەوە بێ بەشكردنیەتی لە بەدەستهێنانی فڕۆكەی ئێف-35.

لە بەرامبەریشدا  هەر ئەمڕۆ  رەجەب تەیب ئەردوغان  بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە"  توركیا ملكەچی خواستی هیچ وڵاتێك نابێت و سوورین لەسەر كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-400 
ئەردۆغان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی توركیا  ئاماژەی بەوەشكرد" مانگی داهاتوو سیستەمی بەرگری ئێس-400 لە رووسیا وەردەگرن".



PM:08:29:25/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌