كارەبای پاك بواری دابنیكردنی كارەبا داگیردەكات

كارەبای پاك بواری دابنیكردنی كارەبا داگیردەكات
مەوداپرێس- گەرمیان حسین

بۆ یەكەم جار لەشۆڕشی پیشەسازیەوە لە بەریتانیا كارەبا لەسەرچاوەی ناسوتەمەنی (سفر-كاربۆن) ەوە زیاتر بەرهەم دەهێنێت وەك لە سوتەمەنی.

لە كۆتایی ئەمساڵدا وزەی پاك دەگاتە ڕێژەی %٤۸ بەرامبەر %٤۷ لە گازو خەڵوز.

وزەی بەرهەم هاتوو لە خەڵوز و سوتەمەنی بەردەوام ڕێژەكەی كەمتر دەبێت بەرامبەر وزەی بەرهەم هاتوو لە (با، خۆر)
تۆڕی نیشتیمانی بەریتانی ڕایگەیاند كە بەرهەم هێنانی كارەبا لە خەڵوزەوە لە  ۱۰ ساڵی ڕابردودا كەمبۆتەوە بەڕێژەی %۳۰ بۆ %۳
لە هەمان كاتدا وزەی بەرهەم هاتوو لە (با) بەرزبۆتەوە لە %۱ بۆ %۱۹.

لە مانگی ٥ی ئەمساڵدا بەریتانیا دوو هەفتە بەبێ خەڵوز كارەبای بەرهەم هێنا و لەماوەی دوو ڕۆژدا كارەبای بەرهەم هاتوو لەوزەی خۆر ئاستی پێوانەیی تۆماركرد.

بۆچی ئەم گۆڕانكاریە گرنگە:
پاڵنەری پشت ئەم گۆڕانكاریە پێویستی كەمكردنەوەی ئەو دەردراوە غازیە گەرمانەیە كە پلەی گەرمی كەش و هەوا بەرزدەكاتەوە، بۆ كەمكردنەوەی ئم مەترسیە (بواری كارەبا) ئاسانترین شوێن بوو تا ببێتە خاڵی دەستپێك.
سەرچاوە:bbc



AM:10:32:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌