تەرمی باوك و كچێك دۆزرایەوە

تەرمی باوك و كچێك دۆزرایەوە
مەوداپرێس=

تەرمی باوك و كچێك دۆزرایەوە ، كە لەوێنەیەكدا دەردەكەوێت كچەكە  دەستی خستۆتە سەر ملی باوكی.
 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەسیوشەیتد پرێس تەرمەكان هی باوكێكی سلڤادۆریی و كچە دوو ساڵانەكەیەتی كەباوكەكە لەنێو تێشێرتە رەشەكەیدا حەشاری دابوو ، رۆژی دووشەممەش لە نزیك ناوچەی ماتامۆرۆس لەوبەری رووباری براونسفێڵ لە تكساس دۆزراونەتەوە.

وێنەكە لەلایەن رۆژنامەس جۆلیا لیدۆك كە لە مەكسیك نیشتەجێیە گیراوە، لە وێنەكەشدا كچە منداڵەكە دەردەكەوێ كە چۆن دەستی خستۆتە سەر ملی باوكی، ئەمەش تیشك دەخاتە سەر قەیرانەكانی ئێستای سەرسنووری نێوان مەكسیك و ئەمریكا.



PM:12:51:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌