یەكێتی ناوی سێ كاندید بەپارتی دەدات

یەكێتی ناوی سێ كاندید  بەپارتی دەدات
مەوداپرێس-هێمن مامەند


لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەكێتی ، یەكێتی ناوی سێ كاندیدی نوێی داوە بە پارتی بۆ ئەوەی رەزامەندییان لەسەر دەرببرێت بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بە _ مەوداپرێس_ ی راگەیاند" لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەكێتی كەلەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت ، مەكتەبی سیاسی یەكێتـی ناوی سێ كاندیدی بەشاندەكەی پارتی دەدات بۆئەوەی رەزامەندی لەسەر ناوێك دەرببڕێت و ببێت بەپارێزگاری كەركوك".

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتیشی" چاوەڕێ دەكەین لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ یان لەڕۆژانی داهاتوو و پێش راگەیاندنی كابینەی نۆیەم پارتی رەزامەندی نیشان بدات لەسەر كاندیدێك بۆپۆستی پارێزگاری كەركوك".
سەبارەت بەو كاندیدانەی كە مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێشكەشی بەشاندەكەی پارتی كردووە ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێـتی وتی " هەریەك  لە  د.عومەر ئینجە، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كەركوك، رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، خالید شوانی راوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق  وەكو كاندید بۆپۆستی پارێزگاری كەركوك پێشكەش بەشاندەكەی پارتی كراون، بۆئەوەی كاندیدێك هەڵبژێرێت".

 



PM:02:29:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 5036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌