نهێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی و پارتی له‌مه‌وداپڕێس-ه‌وه‌ بزانه‌

نهێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی و پارتی له‌مه‌وداپڕێس-ه‌وه‌ بزانه‌
مه‌وداپرێس-کاروان ره‌سوڵ

ئه‌مڕۆ 26ی حوزه‌یرانی 2019  یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر دوور له‌چاوی میدیاکان کۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی که‌رکوک و پێکهێنانی حکومه‌ت، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایی هات و یه‌کێتی و پارتی نه‌گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتن.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌ نه‌یوست ئاماژه‌ به‌ ناوه‌که‌ی بکرێت به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "یه‌کێتی و پارتی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌گیشتنه‌ رێککه‌وتن له‌باره‌ی دیاریکردنی به‌ربژێرێک بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکوک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌شیان پێکهێناوه سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی دووبارە کۆدەبنەوە".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "یه‌کێتی و پارتی رێککه‌وتن که‌ مه‌سرور بارزانی چه‌ند رۆژێک وه‌رگرتنی ناوی کاندیده‌کان دوابخات، راده‌ستکردنی ناوه‌کان بکه‌وێته‌ کۆتایی هه‌فته‌ی داهاتووە".‌

مەوداپرێس ئەوەی زانیوە کە پارتی رازیە بەیەکێک لە کاندیدەکانی یەکێتی بەڵام پارتی داوای کردووە ئەم پرسە بکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتەوە، لەهەمان کاتدا یەکیتی دەیەوێت پرسی یەکلایی کردنەوەی بەربژێرەکەی بکەوێتە پێش پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمەوە.





PM:05:30:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 12484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌