تره‌مپ: روودانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ ناکێشێت

تره‌مپ: روودانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ ناکێشێت
مه‌وداپرێس-

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ر جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رپا ببێت درێژه‌ ناکێشێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد هیواداره‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران روو نه‌دات. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "فۆكس"ی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ئابوری رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌رپاببێت، هیچ هێزێكی  پیاده‌ی ئه‌مریكی له‌ گۆڕه‌پانی‌ جه‌نگ نابێت".

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئێران لاوازن هیچ و زیره‌كیان نییه‌، وتیشی‌ "خوازیارم له‌گه‌ڵ‌ ئێران نه‌كه‌وینه‌ جه‌نگه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر شتێك رووبدات ئێمه‌ له‌ بارودۆخێكی‌ زۆر به‌هێزداین".

تره‌مپ راشیگه‌یاند  "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ‌ ئێران جه‌نگ رووشبدات درێژه‌ ناکێشێت".

سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "سه‌رکردایه‌تی ئێران لاوازن و هیچ زیره‌کیان نیه‌".‌



PM:06:52:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌