ناتۆ پشتیوانی ئه‌مریکا ده‌کات

ناتۆ پشتیوانی ئه‌مریکا ده‌کات
مه‌وداپرێس-

سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ "ناتۆ" رایگەیاند نیگەرانین لە چالاکیە تێکدەرانەکان و پاڵپشتەکانی ئێران بۆ تیرۆر و تێکدانی بارودۆخی لەناوچەکە  ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد گرنگە ئێران بەدەم داواکەی ئەمریکاوە بچێت بۆ گفتوگۆ و دانوستان.

ینس شتۆڵنتبێرگ, سکرتێری گشتی ناتۆ هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسیدا له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی راگه‌یاند رایگه‌یاند "ھەموو ھاوپەیمانەکان نیگەرانی چالاکیە تێکدەرانەکانی ئێرانن لە ناوچەکە، نیگەرانی پرۆگرامی مووشەکی و پاڵپشتیەکانی ئەو وڵاتەکەن بۆ گروپە تیرۆریستەکان".

هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ "ھەموو ھاوپەیمانان ھاوڕان لەسەر ئەوەی، کە نابێت ئێران پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بدات".

وتیشی "زۆر گرنگە كه‌ پەیامێکی روون لە ئەمریکاوە بۆ ئێران نێردراوە، کە ئامادەن بۆ گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژییەکان، چونکە گرنگە لە گرژی و ھەڵە ھەڵسەنگاندنەکان لە کەنداو دوورکەوینەوە و زۆریش گرنگە لە دۆخێك دوور کەوینەوە, کە لەوەی ئێستا لە ناوچەکە ھەیە خراپتر بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبیت زانیاری لەسەر دۆخەکە دەداتە ئەندامانی ناتۆ".

سه‌رچاوه‌: کوردستان 24


PM:09:20:26/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌