كێشە دەكەوێتە نێو بزوتنەوەی گۆڕان

كێشە دەكەوێتە نێو  بزوتنەوەی گۆڕان
مەوداپرێس- هێمن مامەند

دوای  ئەوەی لیژنەیەكی تایبەتمەند  هەڵسەنگاندنی بۆكاندیدە وزاریەكان كردوو كاندیدەكانی یەكلاكردەوە، چەند ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندن   فشار دەكەن بۆئەوەی چەند كەسێكی نزیك لەخۆیان بەدەر لەرێنماییەكان دابنێن.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی كەدەنگ و ناوەكەی لەلای مەوداپرێس پارێزراوەو لەبەر هەستیاری پرسەكە نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بە_مەوداپرێس- ی راگەیاند "  ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە یانزە كەسەی  كەدانرابوون بۆ یەكلاكردنەوەو هەڵسەنگاندنی سیڤی كاندیدەكان كارەكانی خۆی یەكلاكردەوە".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی" بۆپۆستی وەزارەتی دارایی  هەریەك لەدكتۆر نەوشێروان ، ئاواتی شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئوف دەست نیشانكران ، هەروەها بۆپۆستی وەزارەتی  ئاوەدانكردنەوەهەریەك لەدانا عەبدولكەریم، هیوای جڤاتی گشتی عەبدولڵا نەوڕڵی دەستنیشانكران، بۆپۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیش هەریەك لە داهێن هاشم، چالاكی موهەندیس، بەشدار حەسەن ، كاروان هاشم،  شێخ گەیلان،هەروەها بۆپۆستی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیش هەریەك لەدكتۆر هەژار مەعروف، ئاراس وەلی چیمەن حەمە ڕەشید  وەكو كاندید بۆپۆستی وەزارەتەكان دەنگی پێویستیان هێناو یەكلاكرانەوە".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەشكرد" بڕیاربوو سبەی پێنج شەممە جڤاتی گشتی كۆببێتەوەو  لەكۆی ئەو كاندیدانەی كەلەلیژنە یانزە كەسیەكە  هەڵسەنگاندنی بۆكردوون و  دەرچوون بۆ هەر وەزارەتێك كەسێك كاندید بكات و پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی بكات تا لەكابینەی نۆیەم ببێت بەوەزیر".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی" بەهۆی ئەوەی چەند ئەندامێكی خانەی  ڕاپەڕاندن فشار دەكەن بۆئەوەی  لەدەرەوەی  لیژنەكە چەند ناوێك دابنێن لەوانە برزۆ مەجید ، جەبار جەلال، كوێستان محەمەد، كەمال موسلیم، بۆیە كێشەو گرفت كەوتۆتە نێو  جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن بەم هۆیەشەوە كۆبوونەوەكەی سبەی پێنج شەممە دواخرا بۆرۆژی شەممەی داهاتوو".

سەرچاوەكە وتیشی" دانانەوەی ئەو ناوانە لەدەرەوەی بڕیاری جڤاتی گشتیە، چونكە پێشووتر جڤات بڕیاریداوە بەهیچ شێوەیەك پەرلەمانتارو وەزیرەكانی كابینەكانی رابردوو بۆپۆستی وزاری دانەنرێنەوە، بەڵكو دەبێت خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن و كاری حزبی بكەن". 

دوای  ئەوەی لیژنەیەكی تایبەتمەند  هەڵسەنگاندنی بۆكاندیدە وزاریەكان كردوو كاندیدەكانی یەكلاكردەوە، چەند ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندن   فشار دەكەن بۆئەوەی چەند كەسێكی نزیك لەخۆیان بەدەر لەرێنماییەكان دابنێن.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی كەدەنگ و ناوەكەی لەلای مەوداپرێس پارێزراوەو لەبەر هەستیاری پرسەكە نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بە_مەوداپرێس- ی راگەیاند "  ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە یانزە كەسەی  كەدانرابوون بۆ یەكلاكردنەوەو هەڵسەنگاندنی سیڤی كاندیدەكان كارەكانی خۆی یەكلاكردەوە".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی" بۆپۆستی وەزارەتی دارایی  هەریەك لەدكتۆر نەوشێروان ، ئاواتی شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئوف دەست نیشانكران ، هەروەها بۆپۆستی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی هەریەك لەدانا عەبدولكەریم، هیوای جڤاتی گشتی عەبدولڵا نەوڕڵی دەستنیشانكران، بۆپۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیش هەریەك لە داهێن هاشم، چالاكی موهەندیس، بەشدار حەسەن ، كاروان هاشم،  شێخ گەیلان، وەكو كاندید بۆپۆستی وەزارەتەكان دەنگی پێویستیان هێناو یەكلاكرانەوە".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەشكرد" بڕیاربوو سبەی پێنج شەممە جڤاتی نیشتیمانی كۆببێتەوەو لەكۆی ئەو كاندیدانەی كەلەلیژنە یانزە كەسیەكە  هەڵسەنگاندنی بۆكردوون و  دەرچوون بۆ هەر وەزارەتێك كەسێك كاندید بكات و پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی بكات تا لەكابینەی نۆیەم ببێت بەوەزیر".

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی" بەهۆی ئەوەی چەند ئەندامێكی خانەی  ڕاپەڕاندن فشار دەكەن بۆئەوەی  لەدەرەوەی  لیژنەكە چەند ناوێك دابنێن لەوانە برزۆ مەجید ، جەبار جەلال، كوێستان محەمەد، كەمال موسلیم، بۆیە كێشەو گرفت كەوتۆتە نێو خانەی جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن بەم هۆیەشەوە كۆبوونەوەكەی سبەی پێنج شەممە دواخرا بۆرۆژی شەممەی داهاتوو".
سەرچاوەكە وتیشی" دانانەوەی ئەو ناوانە لەدەرەوەی بڕیاری جڤاتی گشتیە، چونكە پێشووتر جڤات بڕیاریداوە بەهیچ شێوەیەك پەرلەمانتارو وەزیرەكانی كابینەكانی رابردوو بۆپۆستی وزاری دانەنرێنەوە، بەڵكو دەبێت خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان بكەن و كاری حزبی بكەن". 



PM:11:47:26/06/2019