ترەمپ: لەئەگەری شەڕ هیچ سەربازێك پۆستاڵی ناكەوێتە سەر زەوی

ترەمپ: لەئەگەری شەڕ هیچ سەربازێك پۆستاڵی ناكەوێتە سەر زەوی
مەوداپرێس-


لەبەرامبەر قسەكانی عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كەرایگەیاندبوو  "ئەمریكییەكان ناوێرن بێنە پێشەوە و لە ئیرادەی خەڵكی ئێران ترساون"  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا، دەڵێت لەئەگەریدا  پێویست بە هێزی زەمینی ناكات و "هیچ سەربازێك پۆستاڵی ناكەوێتە سەر زەوی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، پێویست بە هێزی زەمینی ناكات و هیچ سەربازێك پۆستاڵی ناكەوێتە سەر زەوی".
 
ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەدێت،  كە عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كاردانەوەی بە سزا و گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر خۆی و دامودەزگاكانی  وتی "ئەمریكییەكان ناوێرن بێنە پێشەوە و لە ئیرادەی خەڵكی ئێران ترساون و ئەوەش كە باسی دانوستان دەكەن هەموو فریوكارییە".

 
 



AM:10:13:27/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌