کچێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵ کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

کچێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵ کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
مه‌وداپرێس-

کچێكی لاوی خەڵکی شاری سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵێکی  رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە 26ی حوزه‌یرانی 2019 کچێکی لاوی خەڵکی سنە بە هۆی کێشی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کچە تەمەن 19 ساڵانە ناوی "شیما خوسرەوی نیا" لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هیناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو نزیکه‌ی 6 ژن لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


PM:09:37:27/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌