مەرجەكانی وەرگرتن لەكۆلیژی پۆلیس بڵاوكرایەوە

مەرجەكانی وەرگرتن لەكۆلیژی پۆلیس بڵاوكرایەوە
مەوداپرێس-


كۆلیژەكانی پۆلیسی حكومەتی هەرێم مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنی قوتابیانی بۆخوێندنی ساڵێ‌ 2019_20120 بڵاو كردەوە، كەنابێت قوتابی تەمەنی لە17ساڵ كەمتربێت و لە22ساڵ و شەش مانگیش زیاتر بێت.


مەرجەكانی وەرگرتن لە كۆلێژی پۆلیس؟؟
1_دەبێت قوتابی ڕەگەزنامەی عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بێت. 
2_تەمەنی لە ( ١٧ ) سال كەمتر نەبێت و لە ( ٢٢ ) ساڵ و شەش مانگ زیاتر نەبێت.
3_خوو رەووشتی باش بیت و سزا نەدرابیت بە سزای (جنایە یان جنحەی ئابرووبر).
4_دەربچێت لە تاقی كردنەوەی توانای جەستەیی و پشكنینی پزیشكی. 
5_درێژی بالای لە (١٧٠سم) كەمتر نەبێت و پانی سینگی لە (٨٠ سم) كەمتر نەبێت.
6_وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزی نمرە و بەرەو خوارەوە دەبێت. 
پێداویستیەكان:
بڕوانامەی دەرچوون كە پەسەند كراوبێت لەلایەن دەزگای پەیوەندی دار.
ڕەگەزنامەی خۆی و باوك و دایكی خۆی وێنەی ڕەسەن و كۆپی. 
ناسنامەی قوتابی ڕەسەن بێت. 
لایەنگیری دانیشتن یان كارتی زانیاری ڕەسەن و كۆپی .
( ١٢ ) وێنەی قیاس ٤/١. 
لەبەدەر ( كفاله ) بۆ:
ا – تەواو كردنی خوێندنی لە كولێژ. 
ب – خزمەت كردن لە دوای دەرچوون لە كۆلێژ بۆ ماوەی (٦ ) ساڵە. 
كۆلێژ بۆ قوتابی دابین دەكات:
خواردن بۆ سێ ژەم + جل و بەرگ + نووستن + گەرماو .
پێدانی مووچەی مانگانە. 
دوای تەواو كردنی كۆلێژ پلەی ملازمی دووی هەمیشەیی پێ دەبەخشرێت



PM:04:52:28/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 49116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌