ئەمشەو جارێكی تر هاوڵاتیانی بەسڕە ڕژانەوە سەرشەقامەكان

ئەمشەو جارێكی تر هاوڵاتیانی بەسڕە  ڕژانەوە سەرشەقامەكان
مەوداپرێس-


بەهۆی نەبوونی  خزمەتگوزارییەكان هاوڵاتیانی بەسرە رژانەوە سەر شەقامەكان و دەنگۆی ئەوەش هەیە خۆپیشاندەران هەڵیانكوتابێتەسەر ماڵی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەسرە بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندوە كە ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2019، سەدان هاوڵاتیی ناڕازیی بەسرە رژاونەتە ناوەڕاستی ئەو شارە و داوایانكردوە ئاستی خزمەتگوزاری باشتر بكرێت و دژایەتیی گەندەڵی بكرێت.

سەرچاوە ئەمنییەكە راشیگەیاندوە كە دەنگوێ ئەوەش هەیە خۆپیشاندانی ناڕازی بەرەو ماڵی سەباح بەزونی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە رۆیشتنبێن و هەڵیانكوتابێتەسەر ماڵەكەی.

بەوتەی سەرچاوەكە هێزێكی ئەمنیی زۆر لەنزیك ماڵی بەزونی بڵاوەی پێكراوە و خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.



PM:10:43:28/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌