هاوردەكردنی 150بەرهەمی دیكە قەدەغە دەكرێت

هاوردەكردنی 150بەرهەمی دیكە قەدەغە دەكرێت
مەوداپرێس-


حكومەتی عێراق هاوشێوەی هێلكە، هاوردەكردنی 150 بەرهەمی دیكە قەدەغە دەكات، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانیش دەڵێت: بەشێك لەو ماددانە، بەروبوومی كشتوكاڵی و بەرهەمی ئاژەڵیی دەگرێتەوە.

رزگار خدر، جێگری بەڕێوەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، راگەیاند" بەپێی ئەو لیستەی كە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ئاڕاستەی هەرێم و ژوورە بازرگانییەكان كراوە، جگە لە قەدەغەكردنی هێنانی هێلكە، 150 ماددەی دیكە لە دەرەوە قەدەغە كراوە، كە بەشێكی بریتییە لە بەروبوومی كشتوكاڵی و بەرهەمی ئاژەڵیی، لەوانە (ماسی و مریشك).

لەبارەی ئەوەی ئایا قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ئەو بەرپرسەی كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی بە هاووڵاتیان داو رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی مریشك لەناوخۆدا بەرزەو لەئێستادا زیاد لەپێویستی بازاڕیش مریشك بەرهەمدەهێنرێت، بۆیە قەدەغەكردنی هاوردە بەهیچ شێوەیەك كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی نابێت.



PM:10:59:28/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌