سزادراوانی سیاسی سەردەمی بەعس دەگەڕێنەوە

سزادراوانی سیاسی سەردەمی بەعس دەگەڕێنەوە
مەوداپرێس-


حكومەتی عیراق بڕیاردەدات بە گەرانەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە سەرەدەمی  حكومەتی بەعس بەهۆكاری سیاسی دەركراون.

دكتۆر غالب محەمەد  پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك دەڵێت" بریار دراوە بە گەرانەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە كاتی حكومەتی بەعس دەركراون بە هۆكاری سیاسی دەتوانن بگەڕێنەوە .

ئەمەش دەقی نووسینەكەی دكتۆر غال محەمەد


سزادراوانی سیاسی سەردەمی بەعس دەگەڕێنەوە

دوای ئەوەی لە لایەن چەندین هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان پرسیارمان لێ كرا، لە سەر ڕاستی ئەم نوسراوەی كەلەخوارەوە بڵاوی دەكەمەوە، بریار دراوە بە گەرانەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە كاتی حكومەتی بەعس دەركراون بە هۆكاری سیاسی دەتوانن بگەڕێنەوە .
لەسەر ئەو بابەتە بەندە سەر دانی نوێنەری حكومەتم كرد لە پەرلەمان، پێی ڕاگەیاندم كە ئەم بریارە دراوە، هەتا 60 ڕۆژی تركاری پێدەكڕێت، دەبێت ئەو كەسانە خۆیان ئامادە بن لە ( اڵامانە العامە لمجلس الوزرا‌و) هەروەها هەموو بەڵگەكانیان پێ بێت و بیدەن بە لیژنەكە بۆ ئەوەی بەدواداچونی بۆ بكڕێت و بگەڕێتەوە سەر كارەكەی پێشوی .

غالب محمد عەلی



PM:03:38:29/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌