بکوژانی خێزانێک ده‌ستگیرکران

بکوژانی خێزانێک ده‌ستگیرکران
مه‌وداپرێس-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تاوانباری راگه‌یاند، كه‌ خێزانێكیان به‌ته‌واوی له‌ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی به‌غداد كوشتبوو.

لیوا سه‌عد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ناوچه‌ی غه‌زالیه‌ی به‌غدا، ته‌واوی ئه‌وتۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌  خێزانێكیان به‌ته‌واوی كوشتبوو".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ "له‌دوای رووداوه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌، تاكو توانیان ته‌واوی تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن".


PM:05:59:29/06/2019