داوا ده‌کرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر بۆردوومانکردنی خاکی کوردستان بکرێت له‌لایه‌ن تورکیاوه‌

داوا ده‌کرێت گفتوگۆ له‌سه‌ر بۆردوومانکردنی خاکی کوردستان بکرێت له‌لایه‌ن تورکیاوه‌
مه‌وداپرێس-

چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی عیراق واژوویان له‌سه‌ر داوایه‌ك كردووه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و بۆردومانكردنی خاكی وڵات له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردۆته‌وه‌ 52 په‌رله‌مانتاری عیراق واژوویان له‌سه‌ر داوایه‌ک کردووه‌ که‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و بۆردومانكردنی خاكی وڵات له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا كه‌ داواكه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق به‌رزكردوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیشی تێدایه‌.

په‌رله‌مانتاران داوایان له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌ گفتوگۆكه‌ به‌ ئاماده‌بونی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه‌بچێت.


PM:06:13:29/06/2019