ته‌نها یه‌ک رۆژ ماوه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

ته‌نها یه‌ک رۆژ ماوه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
مه‌وداپرێس-

تەنیا یەك رۆژ ماوە لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پڕكردنەوەی پۆستی پلە تایبەتەكان، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش رایدەگەیەنێت ماوەی پڕكردنەوەی پۆستەكان درێژدەكرێتەوە، پەرلەمانتارێكیش پارتیش دەڵێ: تا ئێستا سیڤییەكان نەگەیشتۆتە پەرلەمان، بۆیە دوو ئەگەر لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە.
 
جەمال شكور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاندووه‌: بەپێی بەرنامەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت، پێویستە تاوەكو 30ی ئەم مانگە، پۆستی پلە تایبەتەكانی خوار وەزیر پڕبكرێتەوە، بەڵام ژمارەی پۆستەكان زۆرن و كاتێكی ئەوتۆش لەبەردەستدا نەماوە، بۆیە رەنگە وادەكەی درێژبكرێتەوە.

وتوشیه‌تی "ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەفتەیەدا دوو دانیشتن دەكات، لەڕۆژی 13ی مانگەوە دانیشتنەكان دەستپێدەكاتەوە تاوەكو 1ی 8 بەردەوامدەبێت، پێدەچێت لەو ماوەیەدا ئەو پۆستانە پڕبكرێتەوە".

لەلایەن خۆشییەوە، مەیادە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاندووه‌: ئەگەر تاوەكو رۆژی 30ی 6 سیڤی ئەو پۆستانە نەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر نەدرێت دوو ئەگەر هەیە، یەكەمیان درێژكردنەوەی ماوەی پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە، دووەمیان درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان.

وتوشیه‌تی "پڕكردنەوەی ئەو پۆستانە پێویستی بەتەوافوقی سیاسی هەیە، ئەگەر بە بەتاڵی بمێنێتەوە، حكومەتی عادل عەبدولمەهدی تووشی ئیفلیجی دەكات".


PM:11:52:29/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌