ئایا خەتەنەکردن کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکس هەیە

ئایا خەتەنەکردن کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکس هەیە
مەوداپرێس-

خەتەنەکردن یەکێکە لەو بابەتە پزیشكیانەی لەهەموو جیهان مشتومڕی لەسەرە، بەرهەڵستکارانی پڕۆسەکە بە زیادەی دەزانن و دەڵێن ئەوە کارێکی ناپێویست، بەڵام لایەنگرانی پڕۆسەکە دەڵێن سوود بە تەندروستی دەگەیەنێت و بە کارێکی ئایینیشی دەزانن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە پزیشكانی زانکۆی کووین لە کەنەدا کە لە "گۆڤاری urology" بڵاویانکردۆتەوە، ئاشکرای دەکەنن هەستیاری ئەو پیاوانەی خەتەنەکراون هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە خەتەنە نەکراون، لە رووی هەستکردن بە دەستلێدان، پلەی گەرمی و ئازار لە کۆئەندامی زاوزێ بە گشتی و "چووک" بەتایبەتی. 

دکتۆر جێنیفەر بۆسیۆ، لە زانکۆی کوین لە کەنەدا لە ئەنجامی توێژینەوەکەیان دەڵێت "راستەوخۆ لە کاریگەری خەتەنەکردن لەسەر هەستیاری چووک-مان کۆڵیوەتەوە و بۆمان دەرکەوتووە کە خەتەنەکردن "سونەتکردن" لەکاتی منداڵی نابێتەهۆی کەمکردنەوەی چێژ وەرگرتن لە سێکس لە داهاتوودا، هەروەها ئارەزووی سێکسیشیان کەم ناکاتەوە".


PM:03:40:30/06/2019