لەدەوروبەری كونسڵخانەكان رێو شوێنی ئەمنی توند دەگیرێتە بەر

لەدەوروبەری كونسڵخانەكان رێو شوێنی ئەمنی توند دەگیرێتە بەر
مەوداپرێس-


لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی دەسەڵاتدارانی عێراق، رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتان لە عێراق دەگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگە لە هەر هێرشێك بۆ سەریان بگیرێت.

لیوا روكن، عامر سەددام، بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی دامەزراوە و كەسایەتییەكان لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە"لە دەوروبەری باڵیۆزخانەكانی وڵاتان لە بەغدا رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر‌".

بەگوێرەی قسەكانی ئەو بەرپرسە ئەمنییە، گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە ئەمنییە توندە لەسەر راسپاردەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە و ناوبراو وتویەتی " نێردە دیپلۆماسیی و باڵیۆزخانەكان هێڵی سوورن و نابێت وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە هیچ بارودۆخێكدا رێگە بدات زێدەرۆییان بەرامبەر بكرێت".

لیوا روكن، عامر سەددام  ئاماژەی بەوەشكردووە "دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند كراوە و ئامادەسازیی زیاتر لەو شوێنانەی ناو بەغدا كراوە".

 



PM:05:03:30/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌