مووچەی ئەم توێژە گەیشتە هەرێمی کوردستان

مووچەی ئەم توێژە گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەوداپرێس-

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە واڵی خۆی لە فیسبوک نوسیوێتی پارەی موچەکانی ساڵی ۲٠۱۷ی فەرمانگە ئیتیحادیەکان گەیشتۆتە هەرێم.
دەقی نوسینەکەی هۆشیار عەبدوڵڵا:

وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی ، موچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ۲٠۱۷ ی فەرمانگە ئیتیحادیەکانی هەرێمی بە بری (هەشت ملیار و شەست و چوار ملێۆن دینار) بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردوە و پێویستە بە زویی ئەو موچانەی کە لای حکومەتی هەرێم ماوە کە دو موچەی ساڵی ۲٠۱۷یە، بۆ ئەو فەرمانگانە(جنسیە و جەوازات و کارتی زانیاری و ئیقامە)سەرفبکەن.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق لە رۆژی ۲٦ ی مانگی رابردو دەرچوە و لە بنەمادا وەڵامی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمە و کۆپیەکانیان لە خوارەوە بڵاو دەکەینەوە موچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ساڵی ۲٠۱۷ نێردراوە، کاتی خۆی هەرێم موچەیەکی بۆ ئەو فەرمانگانە سەرفکردبو واتا موچەی دومانگی ئەو فەرمانگانە ئێستا لای حکومەتی هەرێمە و دەبێ بە زویی و بەسەریەکەوە سەرفی بکەن .

ماوەیەکی زۆرە و لە خولی رابردوەوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دارایی عێراق سەرقاڵی ئەوەین کە ئەو موچانە نەفەوتێن سوپاس بۆ خوا و هەمو ئەوانەی هاوکار بون لەم کەیسەدا. لە ئیستادا کە پارەکە گەیشتوە ، دو خاڵ گرنگە کە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەبەرچاویبگرێت :

یەک: هەمو ئەزانین کە تەمەنی ئەم کابینەیەی ئێستای هەرێم چەند رۆژێکی ماوە زۆر گرنگە پێش کۆتایی تەمەنی ئەو کابینەیە ئەو دو موچەیە سەرفبکرێ.

دو: من دەزانم کە بەهۆی زیادەی میلاکاتەوە هەرێم دەبێت پارە بخاتە سەر ئەو نسبەتەی کە بۆ موچەی مانگێک لە بەغداوە دێت بۆ ئەو فەرمانگانە ، بەڵام چونکە ئەوەی نێردراوە پارەی سێ مانگە ، وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێ دوو موچە بەسەر یەکەوە بۆ ئەو فەرمانگانە سەرف بکات هیوادارم تەنها یەک مانگیان بۆ سەرف نەکەن بەڵکو هەردوکی بەسەریەکەوە بدەن.


PM:03:06:02/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 4888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌