ساڵی داهاتوو سەرژمێری لەسەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێت

ساڵی داهاتوو سەرژمێری لەسەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێت
مەوداپرێس-


وەزیری پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت  ئامادەكاری تەواومیان  بۆ سەرژمێری گشتی كردووەو ساڵی داهاتوو لەسەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێت.


نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هیچ رێگرییەك لەبەردەم كارەكانیاندا نەماوە و مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2020 سەرژمێری گشتی لە وڵاتدا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەواو كراوە .

دلێمی وتیشی"  دەرەنجامەكانی ئەو سەرژمێرییە كاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردنی كەرتی خزمەتگوزاری و تەندروستی و پەروەردە و خوێندن و ژێرخانی ئابوری، وڵات تۆمارێكی وردی لەبەردەستدا دەبێت بۆ پێشخستن و بەرەپێشبردنی سەرجەم سێكتەرەكان"..

وەزیری پلان دانانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد"  ئەو شارانەی پێشتر گرفتی ئەمنییان هەبووە، لە ئێستادا هیچ لەمپەرێك لەبەردەم سەرژمێریدا نییە، لەبەرئەوەی هاوڵاتیان هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن و هەماهەنگییەكی باشیان لەگەڵ حكومەت هەیە، بۆیە پێشبینی هیچ بەربەستێك ناكەن".

ساڵی 1988  دواین سەرژمێری لەعیراق ئەنجامدرا، كەئەوكات ژمارەی دانیشتوانی عیراق گەیشتە 16ملیۆن كەس، بەڵام لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بە35ملیۆن  كەس  دەخەلمێندرێت.



PM:10:57:02/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌