بزانە ڤاڵا فەرید دەبێت بەوەزیری چی

بزانە ڤاڵا فەرید  دەبێت بەوەزیری چی
مەوداپرێس- هێمن مامەند


بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڤاڵا فەرید سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی كوردستان  لەكابینەی نۆیەم بكات بەوەزیری پەروەردەو  دەست لەكاری پەرلەمانی بكێشێتەوە.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپارتی  دیموكراتی كوردستان كەخۆی نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بە _ مەوداپرێس- ی راگەیاند"  بڕیاروایە ڤاڵا فەرید سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی پارتی ، بكرێت  بەوەزیری پەروەردە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەم پۆستە پڕدەكاتەوەو بەفەرمی كاندیدێك بۆپۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەست نیشان دەكات".

سەرچاوەكە وتیشی" دوای ئەوەی ڤاڵا فەرید دەبێت بەوەزیرو لەكاری پەرلەمانی دەست دەكێشێـتەوە،    بەپێی ریزبەندی  كاندیدەكانی پارتی كەدەنگی پێویستیان لەهەڵبژاردن هێنابوو، لانە دزەیی  جێگەی ڤاڵا فەرید دەگرێتەوەو دەبێت بەپەرلەمانتاری پارتی".

سەرچاوەكە وتیشی" ئەم پاداشتەی پارتی بۆڤاڵا فەرید ، لەبری ئەوە دێت كەچەند مانگێكە بەسەركەوتوویی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڕێوەدەبات  و  پارتی حەزناكات ناوبراو دوای ئەوەی لەسەرۆك پەرلەمانی نەما ببێتەوە پەرلەمانتار".

ڤاڵافەرید لەخولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی لیژنەی یاسایی بوو، لەخولی پێنجەمیش لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان كاندید كرایەوەو جارێكی تر بوو بەپەرلەمانتارو ماوەی چەند مانگێكیشە وەك سەرۆكی كاتی پەرلەمان دەست بەكارە، تا ئەو كاتەی یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان كاندیدێك بۆئەم پۆستە دەست نیشان دەكات، چونكە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئیستیحقاقی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە". 
 

 .



AM:09:06:03/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 39004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌