هەر حزبێك كۆنگرە نەبەستێت مافی بەشداری هەڵبژاردنی نییە

هەر حزبێك كۆنگرە  نەبەستێت مافی  بەشداری هەڵبژاردنی نییە
مەوداپرێس-


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هۆشداری دەدات بەو حزبانەی لەوادەی خۆیدا كۆنگرەیان نەبەستوەو ئاماژە بەوەدەكات، هەر حزبێك لەماوەی 90 رۆژدا كۆنگرە نەبەستێت، ئەوا رێگەیان پێنادرێت بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن.

فەرمانگەی كاروباری حزبەكان و رێكخراوە سیاسیەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نوسراوی بۆ 20 حزب و رێكخراوی سیاسی ناردوە، لەنێویشیاندا، چەند حزبێكی دیاری كوردی هەیە، كە دەبێت لە ماوەی دیاریكراودا كۆنگرە ببەستن، بەپێچەوانەوە، رێگەیان پێنادرێت بەشداری بكەن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای بڵاوبونەوەی بڕیارەكەیان، پێویستە ئەو حزبانە لە ماوەی 90 رۆژدا كۆنگرە ببەستن.


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 16ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵی دەستنیشانكردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراقدا.



PM:08:51:04/07/2019