سەبارەت بە مووچە بەغدا ئەم کارەدەکات

سەبارەت بە مووچە بەغدا ئەم کارەدەکات
مەوداپرێس-

غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە واڵی خۆی لە فیسبوک نوسیوێتی داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم جوڵاند
دەقی نوسینەکەی ئەو ئەندامپەرلەمانەی بەغدا:

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا ڕامگەیاند سکاڵا لەدژ حکومەتی هەرێم تۆمار ئەکەم لەبەرامبەر نەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گواستنەوەی ئەندامێکی داواکاری گشتی هەولێر، نوسراوێکم ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق کرد کەهەستن بە جێبەجێکردنی دەستور و دەسەڵاتەکانی خۆیان و سکاڵا تۆماربکەن دژبەحکومەتی هەرێم و وەزیری دارای هەرێم و بەغداد، لەپێناو بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەهیچ گوناهێکیان نیە لەم بابەتەدا قوتیان ببڕێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داواکاری گشتی وەڵامی داواکاریەکەی دامەوە بەنوسراوی ژمارە (242) لەڕێکەوتی 17_6_2019 دەرچوە، تێیدا باسیانکردوە کە ڕێکاری یاساییان گرتوەتەبەر بەرامبەر بەحکومەتی هەرێم بەتایبەتی وەزیری دارای لەدواکاری گشتی هەولێر بەنوسراوی ژمارە(1 تحریک 2019)، کەوایە لێرەوە کارەکان دەکەوێتە ئەستۆی داواکاری گشتی هەلێر و دادگای هەولێر، بەڵام ئاشکرایە دادگا لێرە سەربەخۆی خۆی ناپارێزێت و لەبەرژەوەندی هاڵاتیان بەگشتی کارناکات، وە بەپێی زانیاری بەندە لەدادگای هەولێر داوای پارێزەری وەزارەتی داراییان کردوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنم بەردەوام دەبم لەم کەیسە لەپێناو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چونکە لای هەمومان ئاشکرایە کەدادگا توانای بڕیاردانی لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت نیە، بۆیە لەقۆناغی دوەم دا سکاڵائەبەمە دادگای فیدراڵی، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لەم کەیسەدا چونکە پێشتر لەداواکاری گشتی سکاڵا کراوە هیچ ڕێگایکی ترنەما وە و هیچ پاساوێکیان بۆنامێنێتەوە، داواکارم لەفەرمانبەران پشتیوانمان بن لەهەرکاتێک پێویستمان پێیان بێت ئامادەییان تێدابێت.
وەلێرەوە داواکارم لەهەر پارێزەرێک کە بتوانێت خۆبەخشانە هاوکارمبێت لەم بابەتەدا تاکو بتوانین ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنیینەوە پشت بەخواو پشتیوانی هەمولایەک.

لەخوارەوە ژمارەی مۆبایلەکەم دادەنێم بەهیوام هەرپارێزەرێک ئامادەی هەیە بێتە بەغداد بەخۆبەخشی ئاگادارم بکاتەوە.


PM:08:07:05/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 7216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌