سەرۆک کۆرمار پیرۆزبایی دەکات

سەرۆک کۆرمار پیرۆزبایی دەکات
مەوداپرێس-

سەرۆک کۆمار پێرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بەبۆنەی تۆمارکردنی شاری بابل لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھاندا

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٩/٧/٥ بەبۆنەی تۆمارکردنی شاری بابل لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھانیدا، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

ئەمڕۆ شاری بابل بە ھەوڵ و کۆششی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و دۆستان و برایان لە لیستی شوێنەواری جیھاندا تۆمارکرا، پاش ئەوەی ئەو پێگەیەی بەھۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشووەوە پێ نەدەدرا، و ئەم شوێنەوار و شارستانیەتییە مەزنەی بابلی پشتگوێ خستبوو و ھاوکات ھەوڵیشی دەدا بۆ گۆڕینی ڕوخساری شوێنەوارەکەی.

بەڵام بە ھەوڵی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی گەلی عێراق کە شەو ڕۆژیان خستبووە سەر یەک تا دووبارە بابل شوێنی مێژووی خۆی بەدەستھێنایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ھەوڵەکانییان خستەگەڕ لەپێناوی خستنەڕووی بەڵگەنامەکان کە گەواھی دەری شوێنەوار و مێژووی شارستانیەتی بابل دەسەلمێنێت.


ھەمووان بەیەکەوە بە ئینسافەوە لە برایان و دۆستان لە وڵاتانی تایبەتمەند بە شوێنەواری جیھانییەوە پشتیوانیان لەو ھەوڵە نیشتمانییە کرد، کە بەسەرکەوتنێکی نوێ کۆتایی ھات، ئەویش بە تۆمارکردنی بابل لە لیستی شوێنەواری جیھانیدا، پاش دورخستنەوەیەکی بە زۆر.


پیرۆزبایی لە ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە نوێیە، ھەر ماوەیەک لە مەو پێشیش ھۆرەکانی عێراق لە لیستی شوێنەواری جیھاندا تۆماکران و ئەمڕۆش بابل دەگاتە ھەمان پێگە و لە داھاتووشدا شوێنەواری دیکەی عێراق دەخرێنە ھەمان لیستەوە بەپشتیوانی خودا، تا عێراق دووبارە پێگەی شایستەی خۆی وەرگرێتەوە.

د. بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆمار"


PM:11:34:05/07/2019