لێیگەڕاین تا لەبەر تینی خۆرەتاوەكە لەتینوێتیدا خنكا

لێیگەڕاین تا لەبەر تینی خۆرەتاوەكە لەتینوێتیدا خنكا
مەوداپرێس-

 
ژنە داعشێكی بە رەگەز ئەڵمانی دان بە كوشتنی منداڵێكی پێنج ساڵی ئێزدیدا بەشێوەیەكی نامرۆڤانەدا دەنێت.

بەگوێرەی دانپێدادانەكانی ئەو داعشە دەستگیركراوە، خۆی و هاوسەرەكەی، كچە ئێزدییەكەیان لەبەر خۆری هاوین بەستۆتەوە كە پلەی گەرمی لەو رۆژەدا 45 پلەی سیلیزی بووە؛ لێی گەڕاون تا  لە تینوێتیدا خنكاوە.

لە گێڕانەوەی چیرۆكی كۆتایی هێنان بە ژیانی ئەو كچە تەمەن پێنج ساڵە، جێنیفەر بە دادوەری گوتووە: "كچەكە نەخۆش كەوت، خۆی زۆر تەڕ دەكرد (میزی دەكرد بە خۆیدا)، مێردەكەم وەكو سزایەك لەدەرەوە و لەبەردەم خۆردا بەستییەوە. لێی گەڕاین تا تینی خۆرەكە كچەكەی كووشت".

دادگای شاری میونشن، بە زیندانی هەتایی، جێنیفەری سزادا چونكە بەشداریی لە كوشتنی منداڵەكە كردووە.


ئەو بكوژە بەناوی جێنێفەر، تەمەنی 27 ساڵە، لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2016 لە رێی شووكردنی بە چەكدارێكی داعش، "خزمەتی" بە رێكخراوەكە كردووە.  لە ساڵی 2017، جێنیفەر لە لایەن هێزە كوردییەكانی سووریاوە دەستگیركراوە و دواتر لە مانگی چواری ساڵی 2018، رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كراوەتەوە.



PM:04:47:06/07/2019