عادل عەبدولمەهدی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی لەدژی داعش راگەیاند

عادل عەبدولمەهدی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی   لەدژی داعش راگەیاند
مەوداپرێس-


 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و  فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی لە دژی رێكخراوی داعش لە چەند ناوچەیەكی سێ پارێزگای سووننەنشینی عێراق راگەیاند.

عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ یەكشەممە، 7ی تەمموزی 2019، رایگەیاند، "بە وزە و بازووی هێزە پاڵەوانەكانمان سەركەوتنی تەواو بەسەر چەتەكانی داعشی تیرۆریستدا دەخەینە سەر تۆماری سەركەوتنە باشەكان و بە پیتی زێڕین دەنووسرێتەوە. خودا سەركەوتووتان بكات و دڵ و نزا و هەڵوێستی گەلەكەمان لەگەڵتانە".

ئەو ئۆپەرسیۆنە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ دەستپێدەكات، كە بەمەست لێی پاككردنەوەی چەند ناوچەیەكی سێ پارێزگای هاوسنوورە لەگەڵ سووریا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش رادەگەیەنێت، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنەكە دەستیپێكردووە و قۆناغی یەكەمیش ناوچە گەمارۆدراوەكانی نێوان پارێزگاكانی سەڵاحەددین، نەینەوا و ئەنبار دەگرێتەوە، كە ناوچەی سووننەنشینن و هاوسنوورن لەگەڵ سووریا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، ئۆپەراسیۆنەكە چەند رۆژێك دەخایەنێت و سوپا، حەشدی شەعبی، حەشدی عەشایەری، هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەكەن.

 



AM:09:39:07/07/2019