ژنێک له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌چه‌قۆ کوژرا

ژنێک له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌چه‌قۆ کوژرا
مه‌وداپرێس-

ژنێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ بە چەقۆ کوژرا.

بەپێی هه‌وڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی  5ی ته‌موزی 2019، ژنێکی تەمەن 50 ساڵ بە ناوی "مریەم خدریان"  بە دەستی هاوسه‌ره‌که‌ی  بە ناوی "کەریم عەبدەزادە" کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووه‌: کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانی و بە چەقۆ کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیه‌تی: کە کەریم خانوویەکی هه‌بووه‌ و بە ناوی ژنەکەی کردووە، بەڵام ژنەکەی ئامادە نەبووە بیفرۆشێت و قەرزەکانی بداتەوە و ماوەی چەند مانگە بەو هۆیەوە کێشەیان هەبووە.

کەریم عەبدەزادە دوای کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و ئێستا دەستبەسەرە.


PM:10:05:07/07/2019