پۆمپیۆ: ئێران رووبه‌ڕووی سزا و گۆشه‌گیری زیاتر ده‌بێته‌وه‌

پۆمپیۆ: ئێران رووبه‌ڕووی سزا و گۆشه‌گیری زیاتر ده‌بێته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند بەرفراوانکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ئەو وڵاتە رووبەڕووی گۆشەگیری و سزای زیاتر دەکاتەوە.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات "رژێمی ئێران کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت مەترسییەکی گەورەتر رووبەڕووی جیهان دەکاتەوە و دەبێت وڵاتەکان بگەڕێنەوە بۆ ستاندەردی ماوەدرێژی تایبەت بە رێگەنەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران".

نوسیوشیه‌تی "بەرفراوانکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ئەو وڵاتە رووبەڕووی گۆشەگیری و سزای زیاتر دەکاتەوە".



PM:11:16:07/07/2019