به‌وێنه‌، تونێلێکی تیرۆرستانی داعش دۆزرایه‌وه‌

به‌وێنه‌، تونێلێکی تیرۆرستانی داعش دۆزرایه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

له‌ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراقدا له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا تونێلێكی تیرۆرستانی داعش دۆزرایه‌وه‌.

تونێله‌كه‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ژێر زه‌ویدا به‌مه‌به‌ستی خۆحه‌شاردانی خۆیان، تیرۆرستان هه‌ڵیانكه‌ندووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی له‌تونێله‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویکردۆته‌وه‌، تونێله‌كه‌ له‌سه‌حرایه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و تیرۆرستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك شوێنی خۆحه‌شاردان به‌كاریانهێناوه‌، هاوكات وه‌ك كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاریان هێناوه‌.


PM:11:10:08/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌