ئه‌ڵمانیا داوایه‌کی ئه‌مریکا ره‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌ڵمانیا داوایه‌کی ئه‌مریکا ره‌تده‌کاته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

حکومەتی ئەڵمانیا داوایەکی ئەمەریکای رەتکردەوە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ باکوری سوریا، ئەمەش پاش ناڕەزایی پارتی سۆشیال دیموکراتی بەشدار لە حکومەت.

ستیفن شێبێرت وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە بە رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند " ئەڵمانیا بۆ چەندان ساڵە بەشداریـیەکی گەورەی کردووە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لەوانە مەشق و راهێنانی هێزە عێراقیـیەکان و دیدەوانی ئاسمانی و پـێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان.

وتیشی: وڵاتەکەی دەیەوێت بەردەوامبێت لە بەشداریکردنی لە هاوپەیمانێتیـیەکە، بەڵام ئەمە هێزی پـیادە ناگرێتەوە.

پـێشتر تۆرستن شەفەر گومبل یەک لە رێبەرانی پارتی سۆشیال دیموکرات لە رێگەی تویتەرەکەیەوە رایگەیاند: پارتەکەی هەر جۆرە هەوڵێک بە مەبەستی پـێدانی مۆڵەت بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا رەتدەکاتەوە.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریکا



PM:11:21:08/07/2019