پۆمپیۆ ره‌خنه‌ له‌ عیراق ده‌گرێت

پۆمپیۆ ره‌خنه‌ له‌ عیراق ده‌گرێت
مه‌وداپرێس-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند حكومه‌تی عیراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له‌ داعش بپارێزێت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کات ژماره‌ی کریستانەکان لەو وڵاتە زۆر كه‌مبۆ‌ته‌وه‌.

لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆنفرانسی "یەکێتی کریستیانەکان بۆ وڵاتی ئیسرائیل CUFI"، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند "ژماره‌ی كریستیانه‌كان له‌ عیراق زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، به‌ تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی داعشی لێبوون".

وتیشی "له‌ پێش ساڵی 2000، سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كریستیان له‌ عیراق ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان ناگاته‌ 250 هه‌زار کەس".

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی عیراق نه‌یتوانی ژیانی كریستیانه‌كان له‌ داعش بپارێزێت، به‌ڵام واشنتن نه‌ك له‌ عیراق، به‌ڵكو كریستیانه‌كان له‌ هه‌ر شوێنێك بن هه‌وڵی داوه‌ ژیانیان بپارێت.


AM:09:19:09/07/2019