یوسف محەمەد و هاوەڵانی چیتر ناگەڕێنەوە گردەكەو دەبن بەئۆپۆزسیۆن

یوسف  محەمەد و  هاوەڵانی  چیتر ناگەڕێنەوە  گردەكەو دەبن بەئۆپۆزسیۆن
 
مەوداپرێس-هێمن مامەند

بەهۆی حیساب نەكردن بۆلیژنەی هەڵسەنگاندنی كاندیدەكان و دانانەوەو دووبارەكردنەوەی چەند وەزیرێك فراكسیۆنی  گۆڕان لەبەغدا هەڕەشە لەخانەی  ڕاپەڕاندن  دەكەن و ئەگەری ئەوە هەیە ببنە ئۆپۆزسیۆن لەحكومەتی عیراق.

سەرچاوەیەكی  تایبەت بە _مەوداپرێس-  ی راگەیاند" لەسەر تاكڕەوی خانەی ڕاپەڕاندن و رێكخەری گشتی لەسەر دانانی وەزیرەكان و دووبارەكردنەوەو دانانەوەی چەند كەسێك كەلەكابینەی ڕابردوو پۆستیان هەبووە فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق  هەڕەشەی ئەوەی لەخانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی  دەكەن كەلەمەودوا بۆهیچ بڕیارێك ناگەڕێنەوە گردەكەو خۆیان وەك فراكسیۆنێكی سەربەخۆ كاردەكەن".

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد" لەسەر ئەم پرسە هەر پێنج پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان یەك دەنگ و یەكگرتوون و لەهەرێمی كوردستانیش چەندین بەرپرسی باڵایای  ناو بزوتنەوەی گۆڕانیان لەگەڵە".

سەرچاوەكە وتی" لەئێستادا فراكسیۆنی گۆڕان چەند دانیشتنێكیان لەگەڵ فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ یاخود  ئایندە و هەروەها فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و یەكگرتوو كردووە ، بۆئەوەی لەپەرلەمانی عیراق و لەحكومەتی عیراق وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك و كارا كاربكەن".

سەرچاوەكە وتیشی" رێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن ئەوەیان  بە یوسف محەمەد و فراكسیۆنی گۆڕان ووتووە ، كەناكرێت ئەوان لەهەرێم لەحكومەت بن و لەبەغداش فراكسیۆنەكەیان ئۆپۆزسیۆن بێت، بەڵام لەوەڵامی ئەم قسانەدا یوسف محەمەد و فراكسیۆنی گۆڕان وتویانە" ئێمە لەحكومەتی عیراق هیچ پۆستێكمان نییەوهیچ بەرپرسیاریەتیەكمان نییە، بۆیە پێویست ناكات چیتر بێدەنگ بین و كاری پەرلەمانی عیراقیش لەگەڵ حكومەتی هەرێم جیاوازە".
 




AM:09:48:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 56436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌