بۆتۆکسی سروشتی بۆ خانمان

بۆتۆکسی سروشتی بۆ خانمان
مەوداپرێس- 

ئەنجامدانی جوانکاری لە رێگای بۆتۆکسەوە بووەتە دیاردەیەکی باو لای خانمان، بەشێوەیەکی گشتی لە ئێستادا خانمان ئارەزوو دەکەن کە بۆتۆکس بۆ روخساریان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی شێوازی روخساریان بگۆڕن و ببنە خاوەنی لێوێکی گەورە و رومەتێکی بەرز، دەتوانن بە ماسکی مۆز بۆتۆکسێکی سروشتی ئەنجام بدەن.

پێداوسیتییەکان

دوو مۆز، کەچکێکی چێشت ماست، کەوچکێکی چێشت ئاوی پرتەقاڵ.

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارھێنان

مۆزەکە ورد دەکەیت تا وەک ھەویرێکی لێ دێت، پاشان ماست و پرتەقاڵەکەی بۆ زیاد دەکەیت و جوان تێکەڵاوی دەکەیت، دەیدەت لە روخسارت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک مەساجی پێ دەکەیت.

تێبینی، دەتوانیت ئەم ماسکە ھەفتەی دوو جار بەکاربھێنیت پاش ماوەیەک لە بەکارھێنانی ئەنجامەکەی دەبینیت.

سەرچاوە: موچوع


AM:11:53:09/07/2019