ژنێک کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

ژنێک کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
مه‌وداپرێس-

ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە 8ی ته‌موزی 2019، ژنێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "ئاگرین پەردەدار" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاگرین تەمەن 27 ساڵه‌ و دایکی کچێکی 9 ساڵان بووە و چەند ساڵێکه‌ لە هاوسه‌ره‌که‌ی جیا بۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیه‌تی: ئاگرین بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


PM:01:22:09/07/2019