ئایا بەکارهێنانی کەلوپەل و قاپی تەختە بۆ خواردن تەندروستە

ئایا بەکارهێنانی کەلوپەل و قاپی تەختە بۆ خواردن تەندروستە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لەشکر حمید ئەندازیاری خۆراک سەبارەت بە بەکارهێنانی کەلوپەلی تەختە بۆ مەوداپرێس دەدوێت و باس لە زیانەکانی دەکات.

لەشکرحمید باسی لەوەکرد، سروشتی تەختە بە شێوازێکە بە ئاسانی بەر داخوران دەکەوێت و کون و کەلەبەری تیا دروست ئەبێت و توانای هەڵمژینی ئاوی هەیە، لە کاتێکدا مرۆڤ قاپی تەختە بۆ خواردن و خواردنەوە بەکار دەهێنیت و پاککردنەوەی بە ئاو و پاککەرەوەکانی وەک زاهی بەردەوام شێدار ئەبێت و هەندێ جار پاککەرەوەکان لە خۆ دەگرێت هەڵدەمژێت، کوون و کەلەبەرەکانش پاشماوەی خۆراک دەگرێتە خۆی هەموو ئەمانە هۆکارە بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان وەک بەکتریا و کەڕووەکان.

ئاماژەبەوەشدەکات، زیادبوونی‌ بەکتریا و کەڕووەکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، چونکە شێ و پلەی گەرمی گونجاو و پاشماوەی خۆراک ژینگەیەکی گونجاو دروست دەکات بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی کەڕوو.

ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک رێنمایی هاوڵاتیان دەکات بە بەکارنەهێنانی کەلوپەل و قاپی تەختە بە تایبەت لە ڕێستۆرانتەکان لە جیاتی ئەوە کەلوپەل و قاپی شووشە و ستیل بەکاربهێنرێت.


PM:02:52:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌