عادل عەبدولمەهدی: مەترسی لەسەر دەرچەكانی هەناردەی نەوتی عێراق دروست بووە

عادل عەبدولمەهدی:  مەترسی لەسەر دەرچەكانی هەناردەی نەوتی عێراق دروست بووە
مەوداپرێس-


دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق   سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند كە چارەسەكردنی كێشە هەڵواسراوەكان لەگەڵ هەرێم ئاسان نین، ، چونكە ئەو كێشانە كێشەی كۆنن و كەڵەكەبوون.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، دكتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمموزی 2019 رایگەیاند: چارەسەكردنی كێشە هەڵواسراوەكان ئاسان نین، چونكە ئەو كێشانە كێشەی كۆنن و كەڵەكەبوون، بەڵام رۆژانە پەیوەندی و هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان، لەوانەش پرسی نەوتی كەركوك".

عادل عەبدولمەهدی  ئاماژەی بەوەشكرد"  مەترسی لەسەر دەرچەكانی هەناردەی نەوتی عێراق دروستبووە بەڵام پلانیان داڕشتووە بۆ خەر ئەگەرێك و چارسەری كێشەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیاند كە بۆپاراستنی سنورەكانی عیراق و ئێران و عیراق و سوریا رێككەوتنیان لەگەل هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی نزیكەی 500 كیلۆمەتر كردووە، جەختیشیكردەوە كە ئەو بۆشاییە ئەمنییانە پڕدەكەنەوە كە لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا هەن.



PM:09:51:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌