عەلی باباجان و عەبدولڵا گویل پارتێكی نوێ‌ دادەمەزرێنن

عەلی باباجان و عەبدولڵا گویل پارتێكی نوێ‌ دادەمەزرێنن
مەوداپرێس-


عەلی باباجان جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا و وەزیری ئابوریی و دەرەوە و كاروباری ئەوروپا   و وابڕیارە لەگەڵ عەبدوڵا گویل سەرۆك كۆماری پێشوی توركیا پارتێكی نوێ دابمەزرێنن.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردۆتەوە " دەستلەكاركێشانەوەی باباجان لەئاكەپە ئاماژەیەكی ڕون و ئاشكرایە بۆ دەستپێكردنی سەرێشەیەكی نوێ بۆ حزبەكەی ئەردۆغان كەماوەی 18 ساڵە بەتەنیا لەگۆڕەپانی سیاسیی توركیادا ماوەتەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە لەمەودوا توێژێكی دەستەبژێری سیاسی لەسەرو هەموانەوە سەركردەكانی پێشوی حزبی دادو گەشەپێدان جڵەوی سیاسەتی وڵات دەگرنەدەست، ئەوەش دوای ئەو دۆخە خراپەی كە توركیا لەسایەی پارتەكەی ئەردۆغان و سیاسەتە تاكڕەویەكانی ڕوبەڕوی بوەوە وەك داڕمانی دۆخی ئابوریی و هەڵاوسان و بەرزبونەوەی ئاستی بێكاریی و دۆسیەكانی مافی مرۆڤ و تێكچونی پەیوەندیەكانی توركیاو ئەمریكاو پەلهاویشتنی توركیاو دەستوەردانی لەكاروباری ناوخۆی وڵاتانی هەرێمی و ناوچەیی و چەندان دۆسیەی تر.

 
باباجان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندووە"  لەئێستا جیهان تەواو گۆڕاوە، لەوڵاتەكەی ئێمەش نەوەیەكی نوێ لەدایك بوە كەچاوی لەدونیای دەرەوەو گۆڕانكاریەكانە بۆیە پێویستە توركیاش لەهەمو بوارەكاندا هەنگاوی نوێ بەخۆیەوە ببینێت".

لەسەر ئاستی سیاسیی و ڕاگەیاندن لەدایكبونی پارتی نوێی سیاسی لەتوركیا بوەتە بابەتێكی گەرمی ڕۆژ و وابڕیاربوو لەپایزی ئەمساڵدا باباجان لەگەڵ عەبدوڵا گوڵ پارتێكی نوێ دابمەزرێنن بەڵام ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كەلەم مانگەدا باباجان حزبە نوێیەكەی ڕادەگەیێنێت.

عەلی باباجان كێیە؟
* لە 9ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1967 لەدایك بوە.
* یەكێكە لەدامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان.
* ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكاری پارتی دادو گەشەپێدان. بوە.
* لەساڵی 2002 دا وەك نوێنەری ئەنكەرە بوەتە پەرلەمانتار.
* لە18 كانونی یەكەمی ساڵی 2002 بوەتە وەزیری ئابوریی. 
* ساڵی 2002 بچوكترین وەزیری كابینەكەی بوە.
* لە ساڵی 2007 ەوە تا 2009 وەزیری دەرەوەی توركیا بوە.
* وەزیری توركیا بوە بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ ئەوروپا.
 
سەرچاوەی وەرگێران/ knn

 



PM:11:05:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌