رۆحانی ره‌تیده‌کاته‌وه‌ پیتاندنی یۆرانیۆم خراپ بێت بۆ وڵاته‌که‌ی

رۆحانی ره‌تیده‌کاته‌وه‌ پیتاندنی یۆرانیۆم خراپ بێت بۆ وڵاته‌که‌ی
مه‌وداپرێس-

سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ وڵاته‌كه‌ی خراپ و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش باش بێت.

له‌ وتارێكدا حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌بێت، رووی له‌ ئه‌مریكاش كرد و وتی: ئه‌گه‌ر یۆرانیۆم خراپه‌، بۆچی خۆتان ده‌یپیتێنن؟

سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاند: ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن سزاكان كێشه‌ی بۆ ئابوریی ئێران دروستكردوه‌، ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه‌.

وتیشی: هه‌ركات ئه‌مریكا سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت و داوای لێبوردنی كرد و پابه‌ندبوو به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015، ئه‌وا دۆخه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.



PM:02:39:10/07/2019